بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم شوێنە پاش نۆژەنکردنەوە بووە کۆشکی مۆزەخانەی گورگان. ئەم کۆشکی مۆزەخانەیە یەکەم مۆزەخانەی باکور، چوارەم مۆزەخانەی تایبەت بە شوێنەوارناسی و بیست و چوارەم مۆزەخانەی ئێرانە. دوو بەشی هەیە کە بەشی ناساندنی کەسایەتییە ناسراوەکانی پارێزگای گوڵستان و بەشی ئەشیاکانی پاشایەتییە.
ئەم ئاسەوارەش لە بەرواری 26 ی سەرماوەزی ساڵی 1336 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 1538 وەک یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە و بە نۆژەنکردنەوەی لە 24 ی گوڵانی ساڵی 1388 ی کۆچی هەتاوی دیسانەوە کراوەتە.
ئەم مۆزەخانەیە لە بینایەکی مێژوویی پەیوەندیدار بە سەردەمی پاڵەوی یەکەم لە شوێنێکی سەرسەوز لە ناوەڕاستی شاری گورگاندایە. بیناکە لە ساڵی 1343 ی هەتاوی وەک مۆزەخانە کرایەوە و تا ساڵی 1631 مایەوە و پاش نۆژەنکردنەوە دیسانەوە کرایەوە. بیناکە لە دوو نهۆمدا لە سەر شێوازی ئەورووپی درووست کراوە و لە ساڵی 1317 لە سەر فەرمانی ڕەزاخان لە تەنیشت کۆمەڵە بینایەکی ئیداری شارەکە درووست کرا.
بینای کۆشکەکە لە ناوەڕاستی شار و لە شەقامێک هەر بەم ناوە لە پارکی شاری گورگاندایە. بیناکە لە سەردەمی پاڵەوی یەکەم لە سەر ژێرخانی بینایەکەی سەردەمی سەفەوییەکان بونیاد نرا و ڕوبەرەکەی 250 مەتری چوارگۆشەیە.
کۆشکی مۆزەخانەی گورگان لە ساڵی 1343 ی کۆچی هەتاوی هاوکات لە گەڵ کردنەوەی پارکی شار، کتێبخانە و وێستگەی هێڵی ئاسنی گورگان بە شێوازی فەرمی کرایەوە و کۆمەڵە کەرەستە و ئەشیایەکی مێژوویی تێدا هەڵدەگیرا.
کۆشکی مۆزەخانەی گورگان دوو نهۆم لە خۆ دەگرێت. لە نهۆمی یەکەمدا پەیکەری 30 کەسایەتی ناسراوی پارێزگای گوڵستان لە سەدەی سێهەم تا سەردەمی ئێستا هاتووە کە بە بەشی کەسایەتییە بەناوبانگەکان ناسراوە، وەک فەخرەدین ئەسعەد گورگانی، میرداماد میر فندرسکی، مامۆستا محەممەد ڕەزا لوتفی، مامۆستا حوجەتوڵڵا شەکیبا و …. .
لە نهۆمی دووەمیش ئەشیا و کەلوپەلی سەردەمی پاڵەوی و هەروەها شوێنی حەوانەوەی بنەماڵەی پاڵەوی کەوتووەتە بەر دیدی خەڵک./.