بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی تاران دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.
پێشبینی دەکرێت کە گۆڕانکارییەکانی عێراق و نێوەندگێڕیی بەغدا لە نێوان ئێران و سعوودیە لە ڕیزی گرنگترین تەوەرەکانی ئەم سەردانەوە بێت.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێت چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە بە هۆی گۆڕانکارییەکانی عێراقەوە، گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی تاران و ڕیاز لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئامادەیی عێراقە وەک وڵاتی میواندار./.