بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو توێژینەوەیەدا ڕوون کراوەتەوە کە جۆرەکانی ماسی بە هۆی دەوڵەمەندبوونی بە ترشی ئۆمێگا سێ پێویستە هەفتەی دوو جار بخورێت و بەمەش سوڕی خوێن چالاک دەبێت و بۆرییەکانی خوێن لە گیران دەپارێزێت.
پسپۆڕان دەڵێن کە جۆرەکانی ماسی خانەکانی مێشک دەپارێزێت و ناهێڵێت کەسەکە تووشی جەڵتەی مێشک ببێت و بیرەوەری بەتەمەنەکانیش بەهێز دەکات.
پسپۆڕان باسیش لەوە دەکەن کە لە گەڵ چوونە تەمەنەوە پێویستە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت و دووربکەویتەوە لە چەوری و سوێری./.