بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری مدودۆف سەرۆک کۆماری پێشووی ڕووسیا پێشبینی ئەوەیکرد کە نرخی گاز لە وڵاتانی ئەورووپی هێندە بەرز دەبێتەوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 5000 یۆرۆ.
ناوبراو لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی ڕووی قسەی کردە سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپی و وتی: بە پێی بەرزبوونەوەی نرخی گاز بۆ 3 هەزار و 500 یۆرۆ لە هەر مەترێکی سێجا، من بە ئەرکی خۆمی دەزانم پێشبینی نرخی گاز تا کۆتایی ساڵی 2022 بۆ 5000 یۆرۆر بەرز بکەمەوە.
مدودۆف لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیایە.
نرخی گاز لە یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی هەینی ڕابردوو بۆ هەر مەترێکی سێجا گەیشتە 3500 یۆرۆ کە بەرزترین نرخە لە ساڵی 1996 تا ئێستا./.