بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆجەر بابکی پسپۆڕی بوارە پزیشکییەکان لە زانکۆی فلۆریدا ڕایگەیاند کە توانیویانە دوو مادە لە قاوەدا بدۆزنەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لە سەر مێشکەوە دەبێت و خواستی نیکۆتین زیاد دەکەن.
ناوبراو وتی کە ئەو دوو مادەیە بە گشتی لە قاوە و چادا هەیە بۆیە پاش خواردنەوەی قاوە و چا، خواست لە سەر جگەرەکێشان لای جگەرەکێشەکان زیاد دەکات.
ئەو پسپۆڕە ڕایگەیاند کە سەرەتا ئەو مادە جیاوازانەی ناو قاوەیان لە سەر چەند مشکێکی تاقیگەدا تاقیکردووەتەوە و دواتر دەرکەوت کە مشکەکان خواستیان لە سەر وەرگرتنی نیکۆتین زیاتر دەبێت./.