بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێک لە بزوتنەوەی حەماس کە لە ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی، خەلیل ئەلحیە و ئۆسامە حەمدان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە پێکهاتبوون، لە گەڵ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی فەڵەستین، لوبنان و ناوچەکە بە تایبەت شەڕەکەی ئەم دواییەی غەززە و هەروەها دۆخی کەرتی خۆرئاوا تاوتوێ کرا.
پێشتریش ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا کۆبووە./.