بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کرد بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) و ڕێزگرتن لەم بۆنە گرنگە، واز لە ئاڵۆزییەکان بێنن و لەم پێناوەشدا دەبێت سەرکردەکانی فیتنە و بەکرێگیراوانی میدیایی کۆنتڕۆڵ بکرێن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە زۆربەی ئەم کەسانە لە پایتەختەکانی دوژمناندا نیشتەجێن.
عەسکەری وتی کە کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە هەفتەی ڕابردوو لە گەڵ داگیرکارانی ئەمریکی ئاڵوگۆڕی بۆردومانی نەبووە، نە لە سوریا، نە لە عێراق و ناوچەکانی دیکە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا جەختی لە سەر دەرکردنی هێزەکانی تورکیا کردەوە و وتی: دەرکردنی هێزەکانی تورکیا دەبێت لە دوو قۆناغدا بێت، یەکەم لە بنکە سەربازییەکان و دووەم، پاککردنەوەی ناوچە سنورییەکان لە بەکرێگیراوەکانی ئەوان، خۆڕاگری و دۆستەکانیان توانای ئەمەیان هەیە./.