بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە ئەم وەزارەتە پێش ئەوەی کە یاسای ئاسایشی خۆراک بتوانێت قەرزەکانی ئێران دابین بکات، لە ڕێگای قەرزی ناوخۆیی لە بانکی بازرگانییەوە ڕادەستی تاران کراوە و بەم بۆنەشەوە هاوردەی گازی ئێران گەیشتە ڕۆژانە 45 ملیۆن مەتری سێجا.
ناوبراو وتی کە زیاتربوونی ڕێژەی گازی هاوردەکراوی ئێران وایکردووە سووتەمەنی پێویستی وێستگەکانی کارەبا دابین بکرێت و پێدانی کارەبای نیشتمانی بە خەڵک زیاتر ببێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە پێویست بە هاوردەی ڕۆژانەی 55 تا 60 ملیۆن مەتری سێجا گازی ئێران دەبێت تا وێستگەکان بتوانن ڕێژەیەکی زیاتر کارەبا بەرهەم بێنن و بۆ ئەمەش لە گەڵ تاران دانوستان دەکرێت.
عێراق بۆ وەبەرهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی خۆی پێویستی بە هاوردەی گازی ئێران هەیە./.