بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی وتی کە لە ڕابردوو و لە ئێستا و داهاتووش هیوادارین شەڕی ئێمە ببێتە شەڕی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو پڕوپاگەندەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ هێرشی سەر یەمەن بە درۆخستەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی شۆڕشی یەمەن وتی کە ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەفتەی ڕابردوو لە سەر زاری بەرپرسانی ئەو ڕژێمە بە تایبەت وەزیری شەڕ و سەرۆک ئەرکانی سوپای تەل ئەبیب ڕایانگەیاند کە لە شەڕی سێ ڕۆژەی ئەم دواییەی غەززە، لە وڵاتێکی سێهەمدا چالاکی سەربازی کراوە./.