بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عوزی ڕابی سەرکی سەنتەری توێژینەوەی دایان و بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە زانکۆی تەل ئەبیب لە وتووێژێکی ڕادیۆییدا وتی کە ئەمریکا و ئەورووپا پێویستیان بە ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ ئێران هەیە و بە مسۆگەربوونی ڕێکەوتنەکەش، ئیسرائیل سنوردار دەکرێت.
ناوبراو وتی کە لە پاش مسۆگەربوونی ڕێکەوتنی واشنتن لە گەڵ تاران، دەستی تەل ئەبیب یان دادەخرێت یان چالاکییەکانی بە ڕادەیەکی زۆر سنوردار دەکرێت.
ئەو شرۆڤەکارە زایۆنیستە ڕایگەیاند کە ئێران لە بەرامبەر هێرشی سەربازی پارێزراوە، لە کاتێکدا کە ئیسرائیل پاش ڕێکەوتن، ئەگەری هەڕەشە و هێرشی سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لە دەست دەدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو پەیمانگەی کۆئینسی ئەمریکی هۆشداریی بە ئەمریکا و ئەورووپا دابوو کە دواکەوتنی ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران دەتوانێت کێشە و گرفتەکانی ڕۆژئاوا لە بازاڕی وزەی جیهان چەندین هێندە زیاد بکات./.