بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سابرین نیوز ئەمشەو چوارشەممە 24 ی ئابی 2022 ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کراوەتە ئامانج.
سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر لە هێڵی سنوریی نێوان سوریا و عێراق هەژاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بنکە سەربازییەکە بە 5 ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.
هاوکات چەند سەرچاوەیەکی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە هاوکات لە گەڵ ئەم هێرشە، بنکەی سوپای ئەمریکا لە کێڵگەی گازیی کونیکۆ کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.
کەناڵی ” الاخباریە ” ی سوریاش لە سەر زاری سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاندووە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر بیستراوە.
هێشتا هیچ وردەکارییەک لە سەر زیانەکانی ئەم هێرشانە بڵاو نەبووەتەوە./.