بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرتی خۆرئاوا و غەززە تاوتوێ کرا و هەر دوو لا لە ڕووی مەیدانی، سیاسی و میدیاییەوە شەڕەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستییان لە دژی کەرتی غەززە تاوتوێ کرد.
هەر دوو لا لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چاوەڕوانییەکان لە هەر لایەنێکی خۆڕاگری لە قۆناغی داهاتوو، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.