بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن وەڵامی بۆچوون و پێشنیارەکانی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان داوەتە یەکێتی ئەورووپا.
ناوبراو وتی: تاوتوێکردنی بۆچوونەکانی ئێران کۆتایی هات و وەڵاممان داوەتە یەکێتی ئەورووپا.
لە لایەکی دیکەوە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکای لە ڕێگای ڕێکخەری ئەورووپییەوە پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە تاوتوێکردنی ئەو وەڵامانە دەستیپێکردووە و وەڵامی فەرمی تاران ڕادەستی یەکێتی ئەورووپا دەکرێتەوە./.