بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی محەممەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە ڕۆژی سێ شەممە 23 ی ئابی 2022 بە ئامادەبوونی نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکاری و پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
ناوبراو وتی کە ئاسۆی دیاریکراوی هەرێمی کوردستان هەبوونی باشترین پەیوەندییە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتر لە پەیوەندییە ئابوری و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بە تایبەت هاتنی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ئێرانەوە بۆ خاکی هەرێمی کوردستان کردەوە./.