بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانەی هێرشەکەی بەرەبەیانی چوارشەممەی سوپای ئەمریکا بۆ سەر خەڵک و ژێرخانەکانی سوریای کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە ناوی برد.
ناوبراو ئەم هێرشە نوێیەی ئەمریکای لە دژی خەڵکی سوریا بە کردەوەیەکی تیرۆریستی لە دژی گرووپەکانی خەڵک و دژبەری داگیرکاری ناو برد و هەر بەسراوەییەکی ئەوانی بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەتکردەوە.
ناسر کەنعانی وتی کە بەردەوامی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە چەندین بەشی خاکی سوریا بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە پێشێلکردنی سەروەری و دەسەڵاتی نیشتمانیی ئەم وڵاتە دادەنرێت و بە پێی ئەوەش دەبێت ئەمریکا لە زووترین کاتدا سوریا بە جێ بێڵێت و کۆتایی بە تاڵانکردنی نەوت و دانەوێڵەی ئەم وڵاتە بێنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە بیانوویەک بۆ بەردەوامیدان بە داگیرکاری لە لایەن ئەمریکاوە پێناسە کرد و وتی کە دانپێدادانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە پێکهێنانی گرووپی داعش لە لایەن واشنتنەوە، هێشتا لە بیرەوەری ڕای گشتی ناوچەکەدا ماوەتەوە./.