بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان لە بەیاننامەیەکدا دەسدرێژی لایەنگرانی سەدری بۆ سەر بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادوەری و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە سەر سەرۆکی دادگای فیدراڵی بە توندی ئیدانەکرد و جەختی لەوە کردووەتەوە کە لایەنە سیاسییەکانی دیکە و هەروەها چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی پێویستە لە بەرامبەر ئەم پێشهاتە مەترسیدارەدا بوەستنەوە.
لە بەیاننامەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە کە تا کشانەوەی سەدرییەکان لە شەقامەکانی بەغدا و وازهێنان لە داگیرکردنی پەرلەمان و دامەزراوەکانی دیکە هەر وتووێژێک لە گەڵ ڕەوتی سەدر بە هەر شێوازێک ڕادەگیرێت.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخە و پاراستنی دامەزراوەکان بە تایبەت بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەریی خستووەتە ئەستۆی حکومەتەکەی مستەفا کازمی و داوای لە عێراقییەکان کردووە پەیامی یەکڕیزی خۆیان لە دژی ڕفێنەرانی حکومەت و گەڕاندنەوەی هێز و پێگەی عێراق ڕابگەێنن./.