بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەقامی ” میرزا کوچک خان ” لە شەقامی سی پوشپەڕەوە دێت و خۆی دەگەێنێتە یەکتربڕی شەقامی نۆفڵ لوشاتۆ. لە ساڵی 1323 ی کۆچی هەتاوی پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گرنگی سەرۆکی هەر سێ وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا و یەکێتی سۆڤییەت لە تاران، سێ شەقامی گرنگی تاران بە ناوی هەر سێ سەرۆکی ئەو وڵاتانەوە ناو نرا. شەقامێک کە ئێستا بە ناوی میرزا کوچک خان دەناسرێت، لەو ساڵەوە بە ناوی ئستالین ناو دەبرا. ناوی ئەم شەقامە بۆ کەسانی بیانی، بەشێک لە ژیانی میرزا دەخاتەڕوو کە بووەتە هۆکاری ناونانی شەقامەکە. یەکێک لە هۆکارەکانی ناونانی شەقامەکە بە ناوی میرزا کوچک خان، نزیکبوونی لە باڵیۆزخانەی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو بووە. چیرۆکی بە میرزابوونی ئەم شەقامە بۆ پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە و هۆکارەکەشی نزیکبوون لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا بووە، میرزا کوچک خان و بزوتنەوەی دارستان دەبێت بۆ هەموو کات لە بیرەوەرییە مێژووییەکانی ڕووسەکاندا بمێنێتەوە.
ئێستا ناوی هەر سێ شەقامی چرچیل، ڕوزۆڵت و ئستالین گۆڕاوە و کەمتر کەسێک لە دانیشتووانی شەقامی میرزا کوچک خان ئەم ناوانەی لە بیر ماوە.
شوێنێک بۆ مانەوەی زەردەشتەکان
شەقامی میرزا کوچک خان ئەم ڕۆژانە لە سەر ڕێگای یەکێک لە گەڕەکە مێژووییەکانی شاری تارانە، شەقامی ئائینەکان یان هەمان شەقامی سی پوشپەڕ. یەکێک لە گرنگترین و کۆنترین بیناکانی ناو ئەم شەقامە، بینای ئاگرکەدەی ئادریانە، ئاگرکەدەیەکی سەد ساڵە کە هێشتا دەرگاکانی بە ڕووی لایەنگرانی ئائینی زەردەشتدا کراوەتە و ڕێوڕەسمە و بۆنەکانی ئەوانی تێدا بەڕێوە دەچێت.
قوتابخانەی فیروز بەهرام یەکێکی دیکە لە بینا مێژوویی و بەنرخەکانی شەقامی سی پوشپەڕە کە لە تەنیشت ئاگرکەدەی زەردەشتەکانە.
دراوسێبوون لە گەڵ مۆزەخانەکان
شەقامی میرزا کوچک خان، شەقامێکە کە هاتووچۆی خەڵکی زۆری تێدا دەبینرێت و لە بەرەبەیانەوە دەنگی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ قەرەباڵغییەکی زۆر درووست دەکات، شەقامەکە کۆنە و کەمتر بینایەکی نوێی تێدا دەبینرێت، سەرەڕای ئەمەش بیناکان بە هۆی نیشتەجێبوونی خەڵک و ژیان و گوزەرانی ئەوانەوە هێشتا لە سەر پێ و بە بێ کێشە ماونەتەوە.
نزیکبوون لە ناوەندە گەشتیارییەکانی شەقامی سی پوشپەڕ و گۆڕەپانی مەشق و ….. وایکردووە کە دانیشتووانەکەی لە بەسەرکردنەوەی ناوەندە مێژووییەکان بەردەوام بن. خەڵک سەردانی مۆزەخانەکان و بیناکانی شەقامەکە دەکەن، بە تایبەت مۆزەخانەی ئابگینە کە لە نزیک شەقامی میرزا کوچکدایە و دانیشتووانی ئەو شەقامە بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن.
کەنیسەکەی مارکۆف
کەنیسەی حەزرەتی مەریەم یەکێک لەو ئاسەوارە نیشتمانییە تۆمارکراوانەیە کە لە شەقامی میرزا کوچک خاندایە و لە ساڵی 1324 ی کۆچی هەتاوی درووست کراوە و ئەندازیارەکەشی نیکۆلای مارکۆفی ڕووسی بووە. کەنیسەکەی شەقامی میرزا کوچک خان بۆ سەردەمی پاڵەوی دەگەڕێتەوە و لە هەشتاکانی کۆچی هەتاوی لە سەر ئاستی نیشتمانیی ئێران تۆمار کراوە. هەر ئێستاش هەموو یەک شەممەیەک ئەرمەنەکانی دانیشتووی تاران لە شەقامی میرزادا کۆدەکاتەوە.
شەقامی میرزا کوچک خان لەم ڕۆژانەدا زیاتر لەوەی کە شوێنی هاتووچۆی خەڵکی خۆجێی بێت، شوێنی هاتووچی ئەوانەیە کە سەردانی ناوەندی شارەکە دەکەن و یان ئەو گەشتیارانەن کە بۆ بەسەرکردنەوەی شەقامەکانی سی پوشپەڕ و میرزا کوچک خان دێن، ئەو دوو شەقامەی کە بە درێژایی یەکتر، شەقامی ئائینەکانی تاران پێک دێنن.
شەقامی لەفەفرۆشەکان
شەقامی میرزا کوچک خان بە بینا کۆنەکانی ناتوانێت بە جیا لە شەقامی سی پوشپەڕ دابنرێت. هاتووچۆی ڕۆژانەی دانیشتووای تاران بۆ ئەم شەقامە هێشتا بازاڕی لەفەفرۆشەکانی بە زیندوویی هێشتووەتەوە، هێشتا وەک دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تام و چێژ لە لەفەی تاران وەربگرن.
شەقامی میرزا کوچک خان بە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلە نایابەکانیش ناسراوە./.