بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ونبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە ئەگەرچی ئەمریکا لە ئەفغانستان شکستی هێناوە بەڵام بە ناوی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ بەردەوامە لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە.
ناوبراو وتی: ئەفغانستان نموونەی زیندووی شەڕەنگێزیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، شەڕی 20 ساڵەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەم وڵاتەی کردووەتە کەلاوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: ئەم شەڕە داهاتووی یەک جیلی لە ئەفغانستان لە ناو برد، 174 هەزار کەس بە تایبەت زیاتر لە 30 هەزار کەسی کوشت و بە ملیۆنان کەسیشی ئاوارە کرد.
بە وتەی ناوبراو، کاریگەری ئەم شەڕە وایکرد کە ملیۆنان ئەفغانی ڕوبەڕوی مردن ببنەوە، نزیکەی 3 ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون و نزیکەی 19 ملیۆن کەسیش ڕوبەڕوی کەمبوونی مادە خۆراکییەکان بوونەتەوە.
وانگ ونبین وتی: ئەفغانستان نموونەی زیندووی پلانی گۆڕانکارییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایە کە سەرەڕای تێچووی 2 ملیار دۆلاری و کوژرانی 2400 سەرباز و پلەداری ئەمریکی بووەتە یەکێک لە گەورەترین شکستە سەربازییەکان لە مێژووی ئەمریکا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ووشیار بێت و بە هاوبەشی ڕێگری لە ئاژاوەگێڕیی ئەمریکا بە ناوی دیمۆکراسییەوە بێت./.