بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەناتۆلی ئەنتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا وتی کە حکومەتی واشنتن هێندە سەرقاڵی سەپاندنی سزا و گەمارۆکانە کە شکستەکانی نابینێت.
ناوبراو وتی: سەرقاڵبوونی واشنتن بە گەمارۆکانەوە ڕێگرە لەوەی کە هەست بە شکستەکانی بکات، ئاشکرایە کە هەوڵەکان بۆ کپکردن و پارچە پارچەکردنی ئابوریی ئێمەش شکستی هێناوە.
باڵیۆزی ڕووسیا وتی: ئەوەی کە ئەمریکا بە دەستی دێنێت ناسەقامگیرکردنی کەرتی ئابوریی جیهانە و پەیوەندییە ئاساییە ئابورییەکانی جیهان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی گەمارۆدان لە لایەن ئەمریکاوە.
ئەنتۆنۆف وتی: یەکێکی دیکە لە ئەنجامەکانی ئەم سیاسەتەی واشنتن ئەوەیە کە تێچوویەکی زۆر بە سەر هەلی کار و هاووڵاتیانی ئاساییدا دەسەپێنێت./.