بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارتین گریفیتس جێگری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە و ڕێکخەری هاوکارییە بەپەلەکان، وتی: ململانێکان، برسێتی، قەیرانی هەرێمی، وشکەساڵی، هەژاری و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا. لە زیاتر لە 40 ساڵ کاری مرۆڤدۆستانە ئەوەم لە بیر نییە کە جیهان هێندە نوقمی کێشە و قەیرانەکان بێت، ئەو جیهانەی کە پێویستی بەپەلەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە، لە ئێستادا 3030 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤدۆستانە هەیە و ئەمەش ژمارەیەکی مێژووییە.
گریفیتس وتی: سەرەڕای ئەم وێنە تاڵە، هێشتا هیوادارین و تەنانەت لەوپەڕی بێهیوایی و کێشەکاندا، تروسکەیەک لە هیوا بەدی دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێمە دەتوانین لە بەرەوپێشچوونە سیاسییەکانی هەندێک قەیرانی بێ ڕۆحم و خوێناویی وەک یەمەن، ئەو شوێنەی کە ئاگربەست کراوە و بووەتە هۆی لەناوچوونی ترسی بەردەوام لە توندووتیژی، وانە وەربگرین./.