بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی تاڵیبان لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لە شاری قەندەهار وتی: وڵاتانی جیهان بۆ هاوکاری و شەرعییەتی نێودەوڵەتی بە ناوی مافی مرۆڤەوە هەوڵی گوشارخستنە سەر ئێمە دەدەن تا یاسا ئیسلامییەکان جێبەجێ نەکەین.
ناوبراو هاوکاریی لە گەڵ ئەمریکا بە کۆیلایەتی ناو برد و وتی: لە ڕێکەوتنی دەوحە شتێک بە ناوی جێبەجێکردنی یاساکانی ئیسلام و ڕێگریکردن لەوە نەهاتووە و ئامادەین دیسانەوە بەو پێوەرانە شەڕی دژ بە ئەمریکا بکەین.
سەرکردەی تاڵیبان کردەوە خۆکوژییەکانی لە ئەفغانستان ئیدانە کرد و وتی کە شەڕ بە ناوی خەلافەتەوە لە وڵاتێکی ئیسلامی بە نایاسایی دادەنرێت./.