بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە ئۆکرانیا وتی کە ئەمریکا لە پشتەوەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەکانی عێراقە.
ناوبراو بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق ناسەقامگیری هەیە، بەداخەوە کە ئەمریکا لە پشتەوەی ڕووداوەکانە، ئەمریکییەکان بەردەوام پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا دەکەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا پڕوپاگەندەی ئەوەیکرد کە وڵاتەکەی چاوی لە سەر خاکی سوریا نییە و تەنیا هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باکوری ئەم وڵاتە دەدات و بۆ شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکانیش لە سوریا ئامادەیە.
ئەردۆغان وتی کە تورکیا سەبارەت بە هەر بابەت و ڕووداوێکی پەیوەندیدار بە سوریاوە لە گەڵ ڕووسیا دەبێت.
وتیشی کە دەبێت ئەوە قبووڵ بکەین وتووێژی سیاسی و دیپلۆماسی نابێت لە نێوان وڵاتان کۆتایی بێت و بەردەوام وەها وتووێژێک دەبێت بوونی هەبێت./.