بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە مەرجی وڵاتەکەیی بۆ بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لە شەڕی ئۆکرانیا ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی کە بەکارهێنانی چەکی ناوەکیی ڕووسیا تەنیا لە حاڵەتێکدا دەبێت کە هێرشی ناوەکیی کرابێتەسەر.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە شەڕی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا و ناتۆ لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ نییە.
لە لایەکی دیکەوە سرگێی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا لە میانەی وتارێکی لە کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی پێویستی بەوە نییە چەکی ناوەکی بەکار بێنێت./.