بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر ئەبوشەریف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕۆژی پێنج شەممە 18 ی ئابی 2022 جەختیکردەوە کە پرۆژەی زایۆنیسم لە دژی فەڵەستین زۆر ڕوون و ئاشکرایە.
ناوبراو وتی کە شەڕی داهاتوو بۆ سڕینەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر خاکی فەڵەستین دەبێت و پێویستە هەوڵی ئازادکردنی تەواوی فەڵەستین بدرێت و یەکڕیزی مەیدانیش لەم بوارەدا ڕۆڵی گرنگی دەبێت.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بە ئاماژە بەوەی کە خەڵکی ئەم وڵاتە قەدرزانی خۆڕاگرین، وتی: ئێمە پێداگری لە سەر یەکڕیزی مەیدانی لە نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری دەکەین تا لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکار، یەکڕیزیی تەواو هەبێت، هیوادارین کە لە جیهانی عەرەب و ئیسلامیش پەیوەندی بەم یەکڕیزییەوە بکەن.
ئەبوشەریف جەختیکردەوە کە دەبێت تێڕوانینی هەر تاکێکی فەڵەستینی بۆ ئازادکردنی تەواوی ئەم خاکە بێت و وتی: ئەرکی ئائینی و ئەخلاقیی ئێمەیە کە ڕوبەڕوی ڕژێمی زایۆنیستی ببینەوە، جیهادی ئیسلامی لە شەڕی ئەم دواییەدا لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕاوەستا و ئەمەش مایەی شانازی گەلی فەڵەستینە، ئێمە تا کاتێک لە سەر هێڵی ڕوبەڕوبونەوە بین شکست ناهێنین بەڵکوو هاوڕێ لە گەڵ پرۆژەی خۆڕاگری، هەموو کات سوود دەبینین./.