جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 29, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

کەیوان کاشفی: نرخی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە کرماشان هەرزانترە لە وڵاتانی دراوسێی عێراق

جام کوردی – سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان جەختی لە سەر ڕەهەندە ئابورییەکانی گەشتیاری تەندرووستی کردەوە و وتی کە کرماشان دەتوانێت خزمەتگوزاری تەندرووستی و پزیشکی بەکوالیتی لە ئاستی ئیمارات و تورکیا بەڵام بە نرخێکی هەرزانتر بە گەشتیارانی تەندرووستی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەش بکات.

ئاب 17, 2022
in زانست و تەندرووستی
A A
0

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەیوان کاشفی ڕۆژی چوارشەممە 17 ی ئابی 2022 لە کۆبوونەوەی لە گەڵ شاندێکی چالاکوانانی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەبار محەممەد ڕەحیم سەرۆکی سەندیکای فەرمانبەرانی تەندرووستیی کوردستان، بە ئاماژە بەوەی کە گەشتیارانی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستانەوە زۆر دەمێکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی کرماشان دەکەن وتی کە ئەو سەردانانە زیاتر بە شێوازی کەسی بووە و وەک کارێکی ڕێکخراو و دامەزراوەیی ئیشی لە سەر نەکراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ژووری بازرگانی کرماشان لە سێ ساڵی ڕابردوو بەردەوام بەدواداچوونی بۆ ڕێکخستنی کەرتی گەشتیاری تەندرووستی کردووە و هانی نەخۆشخانەکانی کرماشانیشی داوە کە بەشێکی تایبەت بە نەخۆشە نێودەوڵەتییەکان بکەنەوە.

بە وتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان، لە ئێستادا کرماشان لە ڕووی پزیشکی و ناوەندە تەندرووستییەکانەوە دەتوانێت گەشتیارانی تەندرووستی وەربگرێت و باشترین خزمەتگوزاری بە کوالیتی پێشکەش بەوان بکات.

کەیوان کاشفی هەروەها ئاماژەشی بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی گەشتیاری تەندرووستی لە نێوان کرماشان و هەرێمی کوردستان دا و وتی: یەکێک لە گرنگترین کێشەکان نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەر دوو لایە کە هیوادارین بە سەردانی ئەم شاندەی هەرێمی کوردستان، ئەم پەیوەندییە بە شێوازی ڕاستەوخۆ و بەردەوام ببینرێت.

ناوبراو هەروەها جەختی لە سەر چالاکی کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە کەرتی گەشتیاری تەندرووستییەوە کردەوە و وتی کە ئەزموونی سەرکەوتووی هاوشێوەمان لە نێوان تاران و بەغدا هەیە و دەبێت لە کرماشانیش جێبەجێ بکرێت.

کاشفی دووەم کێشەی بەردەم کەرتی گەشتیاری تەندرووستی کرماشانی بە گواستنەوە ناو برد و وتی کە دەتوانین ئەو هاوئاهەنگییە دابین بکەین کە گەشتیارانی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان بە کەمترین ماتەڵبوون و لە ڕێگای vip ی وشکانییەوە بێنە کرماشان.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی نێوان ئەم شارە و سلێمانی بەردەوام دەبێت و ئەگەر هەفتانە دوو گەشت لە نێوان هەر دوو لادا هەبێت دەتوانێت وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی کەرتی گەشتیاری تەندرووستی بێت.

کاشفی وتی کە هاوکارییەکانمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە سێ بواردا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت: یەکەم، فێڕکاری و ڕاهێنانی هێزی پسپۆڕ بۆ هەرێمی کوردستان لە لەم بوارەدا پێویستە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان پلانی خۆی دیاری بکات. دووەم، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەکانی هەرێمی کوردستان کە دەبێت لە سەر ئەمەش دوو کاری سەرەکی بکرێت، سەرەتا دەبێت نەخۆش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە ببینرێت و کارە سەرەتاییەکان و پشکنینەکانی بۆ بکرێت و پاشان ڕەوانەی کرماشان بکرێت و لەمەش گرنگتر دەبێت پلانێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکانی هەرێمی کوردستان لە سنورەوە تا ناوەندە تەندرووستی و نەخۆشخانەکان هەبێت و باشترە ئەمەش لە لایەن ناوەندە تەندرووستییەکانەوە بێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان وتی کە لە سەدا 90 ی گەشتیارانی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە ئامانجی نەشتەرگەری دێنە کرماشان و پێویستە نەخۆشخانەکان لەم ڕێگایەدا بۆ هاتن و تەنانەت ڕۆیشتنی ئەوان ئاسانکاری و هاوکاری بکەن.

کاشفی سێهەم بەشی هاوکارییە تەندرووستییەکانی بۆ ناردنی پزیشکانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان ناو برد و وتی کە ئەزموونێکی سەرکەوتوو ساڵانی ڕابردوو لەم بوارەدا و بۆ نەخۆشییەکانی چاو لە شاری کەلار جێبەجێ کراوە و دەتوانێت لە بوارەکانی دیکەش دووبارە بکرێتەوە./.

Previous Post

سەرۆک کۆماری عێراق: بەردەوامی دۆخی ئێستا قبووڵکراو نییە

Next Post

دەمانەوێت کەڵک لە توانا و ئەزموونە پزیشکییەکانی کرماشان وەربگرین

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
دەمانەوێت کەڵک لە توانا و ئەزموونە پزیشکییەکانی کرماشان وەربگرین

دەمانەوێت کەڵک لە توانا و ئەزموونە پزیشکییەکانی کرماشان وەربگرین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020