بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە مۆسکۆ هۆشدارییدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا سەرجەم هەوڵەکانیان لە پێناو پاراستنی هەژموون بەکار دێنن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی جیهان دەستێوەردانی هەیە و کودەتا و شەڕە ناوخۆییەکان لەو وڵاتانە ڕێک دەخات.
پوتین وتی کە واشنتن ئۆکرانیای کردووەتە گۆڕەپانی شەڕ و هەوڵی درێژەپێدانی ئەم قەیرانە و هەڵگیرسانی شەڕ لە ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین دەدات، بەرپرسیاریەتی درێژەپێدانی شەڕی ئۆکرانیاش لە ئەستۆی ئەمریکایە.
ڕاشیگەیاند کە ڕووسیا و چین بەرپرسیاریەتی خۆیان دەپارێزن و لە بەرامبەر گوشارە دەرەکییەکان خۆیان بە دەستەوە نادەن.
پوتین وتی کە سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر تایوان پیشاندەری بێڕێزیی واشنتنە بە دەسەڵات و سەروەری وڵاتانی دیکە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕای گشتی خۆی لە کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان بەلاڕێدا ببات و شکستەکانی بخاتە ئەستۆی ڕووسیا.
ناوبراو وتی: جیهانی چەند جەمسەری بە پێی ڕەوایەتی نێودەوڵەتی تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانە و سەردەمی جیهانی تاک جەمسەری بەسەر هاتووە./.