بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە شەوی شەممە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی سوریا لە تەڕتوس لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە چالاک کراوە.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان لە ڕێگای فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمەوە بووە.
چەندین ڕاپۆرتی نافەرمیش باس لەوە دەکەن کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تەڕتوس بیستراوە و لانیکەم دوو مووشەک لە هەرێمی ئاسمانیی لوبنان ئاراستەی سوریا کراوە، چەندین سەرچاوەی لوبنانیش ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی مووشەکەکان، 8 مووشەک بووە.
ئاژانسی فەرمی سوریاش ڕایگەیاندووە کە هێرش کراوەتە سەر ناوچەی قەلەمون لە سنورەکانی لوبنان و سوریا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا سێ سەربازی سوریا کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون./.