بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا فەڵەستینییەکان و هەروەها میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵی دوو ڕووداوی تەقەکردنیان لە بەرەبەیانی یەک شەممە لە قودسی داگیرکراو بڵاو کردەوە.
ئاژانسی فەڵەستینیی شەهاب ڕایگەیاند کە ئەندامانی گرووپەکانی خۆڕاگری بەرەو زایۆنیستەکان لە وێستگەیەکی پاسی قودسی داگیرکراو تەقەیان کردووە.
بەشی فریاگوزاریی خێرای ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لەو ڕووداوانەدا لانیکەم 7 زایۆنیست بریندار کران کە دۆخی تەندرووستی 3 کەس لەوان جێگیر نییە.
کەناڵی 7 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە تەقەکردنەکان لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە بووە.
ئەنجامدەرانی تەقەکردنەکانیش هەڵهاتوون و پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی ئاستی هۆشداریی بەرز کردووەتەوە و هێزێکی زۆری ئەمنیی لە ناوچەکە بڵاوە پێکردووە./.