بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی جبوری لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: مێژوو بە سەرهەڵدانی خۆڕاگری ئیسلامی بە تایبەت حزبوڵڵای لوبنان کە ڕۆڵی گرنگی لە پتەوبوون و بەهێزبوونی پێگەی موسڵمانان و خەباتگێڕانی ناوچەکە هەبووە، گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە.
ناوبراو وتی: ئەمەش بە شێوازێکە کە حزبوڵڵا بووەتە هێزێکی کاریگەر و گرنگ لە هاوکێشەکان، نەک تەنیا لە شەڕ و پێکدادانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی، بەڵکوو لە نێوان سەرجەم وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری و ئەو ڕژێمە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر وای دەزانی کە دەستی کراوەیە و ئەوەی ویستی هەیە دەتوانێت جێبەجێی بکات، ئێستا ئەو ڕژێمە بۆ هەر پلان و بەرنامەیەک لە ترسی وەڵامی خۆڕاگری ئیسلامی حسێبی تایبەت دەکات.
جبوری وتی کە ئەگەر حزبوڵڵای لوبنان و کاریگەرییەکانی نەدەبوو، ڕژێمی زایۆنیستی بە تەواوی دەستی بە سەر سەرچاوە دەریاییەکانی ئەم وڵاتەدا دەگرت، حزبوڵڵا بە ناردنی درۆنەکانی و کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر کێڵگەی گازیی کاریش ئەو کارتە بەهێزەی بە دەستەوەیە و پەیامی ئەوەی گەیاندووە کە لە وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی تەل ئەبیب دەستی بە هەر شوێنێک دەگات.
ناوبراو ڕەخنەی لەو ڕژێمە عەرەبییانە گرت کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە و وتی: ئەوان بە ناوی پرسی فەڵەستینەوە لە میدیاکان، کۆبوونەوە و کۆنفرانس و بازرگانی دەکەن بەڵام بە کردەوە لە هەمان کاتی سەرەتاییدا شکست دەهێنن و مێژووی شەڕ و پێکدادانەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی بەڵگەیە لە سەر ئەمە./.