بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی چەند سوودێکی تەندرووستیی زوو هەستان لە خەویان باس کردووە کە واتان لێدەکات چیدی تا کاتێکی درەنگی ڕۆژ نەخەون.
گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی زوو هەستان لە خەو بریتین لە:
1 – چالاکی جەستەیی و وزە زیاتر دەکات بە درێژایی ڕۆژ.
2 – خەمۆکی کەم دەکاتەوە و نیشانەکانی ناهێڵێت و وزەی ئەرێنی زیاتر دەکات.
3 – میزاج باشتر دەکات و دڵەڕاوکێ و دوودڵی و سترێس کەم دەکاتەوە.
4 – تەندرووستی پێست باشتر دەژات و گەشاوەیی زیاتر دەکات.
5 – چارەسەری کەمخەوی و خەوزڕانی شەوان دەکات./.