بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر سۆران سابر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاندووە کە زۆرێک لە دایک و باوکان پرسیار دەکەن چی بکەن لە کاتێکدا کە منداڵەکانیان لاوازە و کێشی کەمە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە بۆ ئەوەی منداڵەکان بە شێوەیەکی درووست کێشیان زیاد بکات پێویستە ئەو خواردنانەیان پێ بدرێت کە بڕێکی باش چەوری و پرۆتین و کاربۆهیدراتی سوودبەخشی تێدایە و بە شێوەیەکی سێ ژەم و سێ سووکە ژەم بەوان بدرێت. لە هەمان کاتدا دوور بکەونەوە لە خواردنی بێ سوود و زیانبەخشەکان لەوانەش چا و شەربەت و چپس و …. .
ئەمانەی خوارەوە لەو خواردنانەن کە بە شێوەیەکی تەندرووست کێشی منداڵ زیاد دەکەن:
1 – پەتاتە.
2 – هێلکە.
3 – مۆز: بە تایبەت لە ناو میوەکان و هەروەها میوەکانی دیکە وەک خورما، هەنجیر، قۆخ، هەرمێ و گوێزی هیندی.
4 – بەرهەمەکانی شیر بە تایبەت ماست و پەنیر.
5 – گۆشتی مریشک و پەلەور.
6 – گۆشتی سوور.
7 – ماسی سەلەموون.
8 – گوێز و فستق.
9 – دانەوێڵەکان وەک نان و سەموون، برنج و گەنمەشامی.
10 – زەیتی زەیتون.
11 – میوەی وشککراو.
12 – پاقلەمەنییەکان./.