بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوە، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە سەبارەت بە کشانەوەی بزوتنەوەکە لە سوریا هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە، وتی: ئەم بڕیارە لە لایەن سەرکردایەتی حەماس و بە تایبەت خۆمەوە دەرکرا لە بەر ئەوەی کە دۆخی ئەمنی لە دیمەشق بەو شێوازە نەبوو کە حەماس بتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
ناوبراو ئەوەی ڕەتکردەوە کە بڕیارەکە کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی حەماس و ئێران دانابێت و وتی: پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێرانییەکان هیچ کات نەپچڕا و هێشتا درێژەی هەیە، پاڵپشتییەکانی ئێران لە حەماس سەرەڕای هەلومەرجی دژواری خۆی هێشتا بەردەوامە.
خالید مەشعەل وتی: پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران بەو مانایە نییە کە کاریگەریی لە سەر سەربەخۆیی بڕیاردان لە حەماسدا هەبێت یان زیان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی فەڵەستینییەکان بگەێنێت، یان ئەوەی کە بە واتای ڕێکەوتن لە گەڵ ئەم وڵاتە لە دۆسیەکانی دیکەدا بێت./.