بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ جۆزپ بۆرێڵ جەختی لەوە کردەوە کە شاندی ئێرانی بە ئیرادەی و جیدی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە ڤیەننا بووە و بیرۆکە و پێشنیاری نوێشی بۆ چارەسەرکردنی خاڵە ناکۆکەکان خستووەتەڕوو و وتی: تێڕوانین و تێبینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئەنڕیکە مورا پێم گەیشتووە و چاوەڕوان دەکرێت سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە دەقی کۆتایی ڕێکەوتن ئیرادەی و جیدیبوونی خۆیان پیشان بدەن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ستایشکردنی هەوڵەکانی ڕێکخەری دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن، ڕوونیکردەوە کە ڕێکەوتنی کۆتایی دەبێت ماف و بەرژەوەندی گەلی ئێران و هەڵگرتنی بەردەوام و کاریگەری سزا و گەمارۆکان دەستەبەر بکات.
جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش لەو وتووێژەدا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ئەمجارە بەرەوپێشچوونی هەبووە.
ناوبراو وتی کە هەڵسەنگاندنی من بۆ دانوستانەکان ئەرێنییە و درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ گەیشتنی سەرجەم لایەنەکان بە ئەنجامێکی باش دەدەین./.