بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا، هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش پاڵپشتی خۆیی بۆ بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
لیوا یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ یەک شەممە 7 ی ئابی 2022 ڕایگەیاند کە سەرجەم هێزە چەکدارەکان، تەواوی سوپا و یەکینەکانی گەلی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین ئامادەن، ئێمە یەک گەل و ئۆممەین و هەر هێرشێک بۆ سەر فەڵەستین، هێرشی سەر یەمەن و تەواوی خۆڕاگرییە./.