بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هێرشەکانی شەوی شەممە 6 ی ئابی 2022 ی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕەفەح، خالید مەنسور ناسراو بە ئەبو ڕاغب شەهید کرا.
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و باڵە سەربازییەکەی بە ناوی سەرایا قودس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە خالید مەنسور و دوو ئەندامی دیکەی ئەو هێزە بە ناوەکانی زیاد ئەحمەد مودەلەل (کوڕی یەکێک لە سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی) و ڕەئفەت ساڵح شێخ ئەلعید بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
خالید مەنسور فەرماندەی بەرەی باشوری سەرایا قودس بووە و ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی ژێرخانە سەربازییەکانی ئەو هێزە بە تایبەت لە بواری مووشەکیدا هەبووە./.