بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، جەختیکردەوە کە توانا مووشەکییەکانی ئەم بزوتنەوەیە، دوژمنی داگیرکاری گەلی فەڵەستین بەرەو لاوازبوون و لەناوچوون دەبات.
ناوبراو وتی: ئەو توانا مووشەکییەی کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی پیشانیداوە، بەشێکی بچووکی ئەوەیە کە ئامادە کراوە و تواناکان هێندە زۆرن کە دەبنە هۆی ئازادرانی دوژمن و گەلی ئێمەش خۆشحاڵ دەکات.
ئەبو حەمزە وتی کە ئێمە لە سەرایا قودس شانازی بە هەر دڵۆپە خوێنێکی شەهیدانمان دەکەین.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە خوێنی شەهیدان تەیسیر جەعبەری و خالید مەنسور دوو فەرماندەی گەورە و برایانی تێکۆشەریان، ئیرادەی ئێمە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زیاتری دوژمنی زایۆنیستی زیاتر دەکات.
وتیشی کە بەڵێنمان بە خودا و گەلەکەمان داوە کە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین وەها ئاڵۆز بکەین کە دانیشتووانەکەیان توانای مانەوەیان نەبێت./.