بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە کە شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی فەڵەستینی لێکەوتووەتەوە، نامەیەکی ئاراستەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەفریقا کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو نامەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە هۆی بێ هەڵوێستی و بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەکرێت، ئاکام و لێکەوتەکانی پەرەسەندنی قەیرانی لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستینی بە تەواوی ڕوبەڕوی ڕژێمی ڕەگەزپەرست و داگیرکاری زایۆنیستی کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و بەرگری لە نیشتمانی بە مافێکی ڕەوا و سرووشتیی خەڵکی فەڵەستین ناو بردووە و جەختی لە سەر هەنگاوی بەپەلەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش لە ئیدانەکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕاگرتنی تاوان و دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە کردووەتەوە./.