بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی کە لە پاش شکستەکەی ئەم دواییە لە پیلانی تەقاندنەوەی ناوەندێکی هەستیاری ئێران لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆمەڵەوە، هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەو شکستەی دەدا، ئەمجارە هەوڵی داوە لە ڕێگای تیمێکی تەکفیری – داعشییەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە نێو خەڵکی تازیەباری حوسێنی هەنگاو بنێت.
ئەم پیلانەی تیرۆریستانی تەکفیری – داعشی بە هەوڵ و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی هێنا.
هێزەکانی سەر بە وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو تیرۆریستانەیان هەر لە تورکیا و عێراقەوە خستبووە ژێر چاودێری و ئەوانیان لە دوو ناوچەی ڕۆژئاوا و باشوری وڵات دەستبەسەر کرد و سەرجەم کەرەستەکانی ئەوان لە تەقەمەنییەکان، چەک و کەرەستەکانی پەیوەندیکردن دەستیان بە سەردا گیرا./.