بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە داواکەی موقتەدا سەدر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات بە تایبەت ئەوەی کە هەڵبژاردنی پێشوو گومان و ناڕەزایەتییەکی زۆری لە سەر بووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە وتووێژی نیشتمانیی گشتگیر بۆ دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوون، میکانیزمی بەڕێوەچوون و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پرۆسەیەکی ئازاد و شەفافە کە بتوانێت متمانەی هاووڵاتیان بۆ پرۆسەی سیاسی بگەڕێنێتەوە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر شەوی چوارشەممە 3 ی ئاب ی 2022 داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد./.