بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەسەدی پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ” جارێکی دیکە گوێمان لە هەندێک کەس دەبێت کە باس لە هەڵوەشانەوەی حەشد یان تێکەڵکردنی دەکەن لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان “.
ناوبراو وتی کە ” ئەوان هەوڵ دەدەن خۆیان بێئاگا بکەن لەوەی کە حەشد بووەتە خاڵی سەرەکی لە سیستەمی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق “.
ئەسەدی ڕایگەیاند کە ” ڕەنگە لایەنە سیاسییەکانی شێعە لە سەر سیاسەت و شێوازی کارکردن ناکۆک بن بەڵام هەمووان لە گەڵ حەشد لە دژی هەر پیلانگێڕییەک وەستاون “./.