بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەحمەد ئەلڕوسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی گەلی ئەردەن سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی عێراق و هێرشی لایەنگرانی سەدر بۆ سەر پەرلەمانی ئەم وڵاتە، وتی کە ئەوەی لە عێراقدا ڕوو دەدات، هەوڵێکی ئەمریکایە بۆ ئەندازیاریی ئاژاوە و ئاڵۆزییەکانی ئەم وڵاتە.
ناوبراو بە ئاژانسی المعلومە ی ڕاگەیاند کە ئەمریکا هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی شێعە – شێعە لە عێراق دەدات.
ئەو سیاسەتمەدارە ئەردەنییە وتی کە ئەمریکا خۆپێشاندانەکان بۆ زیاترکردنی ئاگری فیتنە لە عێراق بەکار دێنێت و دەستی لە پشتەوەی قووڵتربوونی کێشە و قەیرانە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەدا هەیە و ئامانجەکەشی مانەوەی هێزەکانی خۆیە لە عێراق./.