بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە شاندی دانوستانکاری ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەلی باقری سەردانی ڤیەننا دەکات.
پێشتریش ئەنڕیکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندبوو کە بۆ قسە و باسکردن لە سەر پێشنیارەکەی جۆزپ بۆرێڵ وەک ڕێکخەری دانوستانەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی ڤیەننا دەکات./.