بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جاسم وتی کە ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامی پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیماراتە و ئەم پیلانگێڕییەش ئێمەی خستووەتە بەردەم دوو بژاردەوە.
ناوبراو وتی: ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە عێراق بە پێی پیلانی ئەو سێ وڵاتە بەڕێوەچوو، هەر لە سەرەتاوە ئەنجامەکەی ڕوون بوو و ئێمە بەردەوام لە سەر ئەو پیلانگێڕییە هۆشداریماندا.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئەنجامەکە هەمان پیلانی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییە کە لایەنە سیاسییەکانی خستووەتە بەردەم دوو بژاردەوە، کە واتە ئەو پیلانە دوو ئامانجی هەیە، پێکهێنانی حکومەت و دەستپێکردنی پرۆسەی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی یان شەڕی ناوخۆیی بە تایبەت شەڕی شێعە لە دژی شێعە.
محەممەد جاسم وتی: پیلانەکان لە دژی عێراق بۆ ئەوەیە کە یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پەسەند کراوە.
وتیشی کە دەستێوەردانی مەرجەعیەتی باڵای ئائینی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی شەڕی ناوخۆیی و ڕزگارکردنی وڵات لەم مەترسییە بە پێویست دەزانین./.