بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن هەواڵی درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سعوودیە و ئیمارات و حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە ئاگربەست لە یەمەن بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە.
گرۆندبرگ وتی کە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی یەمەن پێویستی بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەر دوو لایەنی شەڕەکە هەیە تا بگاتە ڕێکەوتنێکی بەربڵاوتر./.