بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی فراکسیۆنی سەنەدی نیشتمانی لە گرووپەکانی سەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشوازی لە بانگهێشت و پێشنیارەکەی برادەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی وتووێژی نیشتمانی دەکات و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەرگاکانی بە ڕووی سەرجەم لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا و گەیشتن بە ڕێگاچارەی گونجاو بە پێی دەستوور و بەرژەوەندی گەلی عێراق کراوەیە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنیاری ئەوەیکردووە کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانی سیاسی ئەم وڵاتە کۆببنەوە و ڕێگای وتووێژ بگرنەبەر./.