جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

سەدر عێراق بەرەو کوێ دەبات؟ لە بنبەستی سیاسی تا لەشکرکێشیی سەر شەقام

جام کوردی – ڕەوتی سەدر بەم ڕووداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو و هەروەها بە هەندێک ڕووداوی دیکەی وەک نوێژی هەینی 15 ی تەمموز و کاردانەوەکانی لە بەرانبەر تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی نوری مالیکی، هەوڵی خوڵقاندنی قەیرانێکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراق دەدات کە دەتوانێت داهاتووی ئەم وڵاتە بە تەواوی ڕوبەڕوی مەترسی بکاتەوە، لە بەر ئەوەی کە بە بۆچوونی زۆربەی شارەزایانی سیاسی، سەید موقتەدا سەدر تا هەڵوەشانەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە درێژە بەم کارە تێکدەرانەی خۆی دەدات.

ئاب 1, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمە دووەم جارە لایەنگرانی سەدر دەڕژێنە ناوچەی سەوز و بینای پەرلەمانی عێراق داگیر دەکەن، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازیی هەیە و تێیدا درووشمی توند لە دژی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەرز دەکەنەوە و میدیاکانی سەر بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیش لە ناوخۆی عێراق پەرە بەم ئاڵۆزییە دەدەن، ئەمە لە پەخشی ڕاستەوخۆ و بەدواداچوونی تەواو و گرنگیدانی ئەو میدیانە بە ئاژاوەگێڕییەکەی سەدرییەکانەوە دیارە.

سەدرییەکان ئەمجارە ڕێگایەکی دیکەیان هەڵبژاردووە. ئیبراهیم جابری بەرپرسی نووسینگەی موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا ڕایگەیاند کە ” خەڵک مانگرتنی ئاشکرا لە هۆڵی پەرلەمان هەڵدەبژێرن، خەڵک لە ناوەوەی پەرلەمان دەمێننەوە و مانگرتنی خۆیان درێژە پێدەدەن، خوا ئێوە بپارێزێت، خەڵک لە پەرلەماندان، دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین “.

بەمەش دەتوانین بڵێین کە ڕوبەڕوبونەوەی سەدرییەکان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە قۆناغی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی چووەتە قۆناغی درووستکردنی کێشە و بەربەست لە بەردەم پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە لایەن پەرلەمانەوە خێراتر بووە.

بە پێی بەرنامەکان، بڕیار بووە کە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە هەڵبژێرێت و محەممەد شیاع سودانیش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕابسپێرێت.

ئێستا سەدر و ئاژاوەگێڕییەکەی ئەم دەرفەتەی لە عێراقییەکان وەرگرتووە و بەم دۆخەش کە لە بەغدا دەبینرێت مەترسی پێکدادانی ناوخۆیی هەیە و ئەوەی کە ڕەنگە ئەم گرژی و ئاڵۆزییە سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە، وەک چۆن کە سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ڕایگەیاندووە ڕووداوەکانی عێراق درەنگ یان زوو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

هەندێک لە میدیاکانی عێراق و بە تایبەت ئەوانەی بوونەتە بەشێک لەم ئاژاوەگێڕییە، هەوڵی ئەوەیان دەدا پەیوەندییەک لە نێوان ئاژاوەگێڕییەکانی سەدر لە بەغدا و سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا دابنێن کە ڕوبەڕوی کاردانەوەی هەندێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان بوویەوە.

هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنی بەشی عەرەبی کەناڵی بی بی سی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پەیوەندی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پڕوپاگەندەی گوشارەکانی تاران بۆ دەستنیشانکردنی محەممەد شیاع سودانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران، وتی: ” بۆ کەس شاراوە نییە کە هەندێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پەیوەندییان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و بە ئاشکرا ئەمەش دەڵێن و شانازیشی پێوە دەکەن، وەک چۆن کە ئێمە لە عێراق لایەنی سیاسیمان هەیە کە بە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ وڵاتانی وەک تورکیا، وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و وڵاتانی دیکەش شانازی دەکەن. بەشێک لەم پەیوەندییانە لە بەرژەوەندی عێراقە و بەشێکی سنورەکانی بەرژەوەندی نیشتمانیی تێپەڕاندووە، هەر بۆیە پەیوەندی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەبێت بە یەک شێواز هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت “.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە سەبارەت بەوەی کە ئایا ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی عێراقییەکان پەیوەندیی بە سەردانەکەی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانەوە هەیە یان نە، جەختیکردەوە کە ئەم ناڕەزایەتییانە بە هیچ شێوازێک پەیوەندیی بە سەردانەکەی بەڕێز قائانییەوە نییە، ناوبراو هەندێک کات سەردانەکانی ئاشکرا دەکات و هەندێک کاتیش بە هۆکاری ئەمنی سەردانەکان بە نهێنی دەکرێن بەڵام لەم چەند ڕۆژەدا هیچ سەردانێک کە پەیوەندیی بە ناڕەزایەتییەکانەوە هەبێت نەکراوە.

ئەوەی کە ئاشکرایە سەدر پرۆژەیەکی هەیە کە دەیەوێت خۆی لە ژێر گوشاری دەروونی شکست و دۆڕانەکەی پێکنەهێنانی حکومەت لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سوننەکان ڕزگار بکات، بۆ ئەمەش دەیەوێت پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکرێت و تا ئەو کاتەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە./.

Previous Post

بازاڕی کاشان لە ئێران، بیناسازیی کەم وێنەی سەردەمی قاجاڕەکان

Next Post

ئایا کاندیدەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان دەبێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق؟

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئایا کاندیدەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان دەبێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق؟

ئایا کاندیدەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان دەبێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020