بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر جارێکی دیکەی جەختی لە سەر پێویستی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کردەوە و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەرجەم هەوڵەکانی لە پێناو ئەم ئامانجە بەکار دێنێت.
ناوبراو وتی کە سوریا لە ڕووی یاساییەوە بەشێکە لە کۆمکاری عەرەبی و تەنیا لە ڕووی سیاسییەوە هەندێک ناکۆکی هەیە.
تەبون وتی کە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی لە مانگی تشرینی دووەم بۆ پێکەوەبوونی وڵاتانی عەرەبییە و ئێمە لە گەڵ هیچ وڵاتێکی عەرەبی کێشەمان نییە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی فەڵەستین وتی کە پێش کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی فەڵەستین لە جەزایر بەڕێوە دەچێت و هەوڵی ئاشتەوایی نێوان ئەو لایەنانە دەدەین./.