بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆیی لە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق دەربڕی.
ناوبراو داوای دان بە خۆداگرتنی لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و وتووێژ و دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرد.
بارزانی وتی کە کێشە و قەیرانەکە لە ئاستێکدایە کە دەتوانێت ئاشتی و سەقامگیری وڵات ڕوبەڕوی مەترسی بکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: وێڕای ئەوەی کە ڕێز لە مافی ڕەوای خۆپێشاندان دەگرین، جەخت لە سەر گرنگی پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و گیان و ماڵی هاووڵاتیان دەکەینەوە، گەلی عێراق شیاوی ئێستا و داهاتوویەکی باشترن و ئەرکی هاوبەشی هەمووان ئەوەیە کە پێکەوە بۆ تێپەڕبوونی عێراق لەم هەلومەرجە هەستیار و مەترسیدارە هاوکاری بکەین.
نێچیرڤان بارزانی وتی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەشێک لە چارەسەرەکان دەبێت و بۆ ئەمەش داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەین بێنە هەولێر وەک پایتەختی دووەمی خۆیان و بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان وتووێژ و دانوستان بکەن لە بەر ئەوەی کە هیچ کێشەیەک نییە چارەسەری نەبێت./.