بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاژاوەگێڕیی دووبارەی سەدرییەکان لە بەغدا، جەختیکردەوە کە ڕووداوەکانی ئەم ڕۆژانەی عێراق، پیلانگێڕییە.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ، دووبارەکردنەوەی هەڵکوتانە سەر پەرلەمان وەک دامەزراوەی یاسادانان و پەرەسەندنی کەشی ترس و دڵەڕاوکێ بەرامبەر بە دۆخی ئەمنی، سیاسی و ئابوری، وایکردووە کە داوا لە برایانم لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر بکەم هەڵوێستی بەرپرسیارانەیان هەبێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە گەلی عێراق لە ژێر گوشاری قەیرانێکدایە کە ئەنجامی مەترسیداری بە دواوە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە ئاسایش، داهاتوو و ژیان لەوان دەگرێت و ئەرکی ئائینی و نیشتمانی ئێمە ئەوەیە کە ڕێگای وتووێژ بگرینەبەر./.