بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ” ئەو دۆخەی کە عێراقی تێدا تێپەڕ دەبێت دەخوازێت هەمووان زمانی عەقڵ، لۆژیک و وتووێژ و پاشەکشە لە داواکارییە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق، بەکار بێنن “.
ناوبراو ڕایگەیاند ” لێرەوە بە زمانێکی ڕاستگۆ و نیازپاکی برایانە، ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ بەشداری لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆ، ئاشکرا و ئیجابی بانگهێشت دەکەم کە ڕەچاوی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکەن و تێیدا دڵنیایی بە هەر لایەنێک بدرێت کە ویستی سڕینەوەی هیچ لایەنێک لە بەرژەوەندی لایەنی دیکە بوونی نییە “.
حەکیم جەختیکردەوە کە وتووێژ تەنیا ڕێگا و نزیکترین چارەسەرە و هیچ ڕێگایەک بەدەر لە وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەی ئێستای عێراق بوونی نییە “.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد پشوودرێژ بن و ڕێگری لەوەش بکەن لەناوچوونی عێراق ببینن./.